دەستەی مافی مرۆڤ بەدواداچون بۆ گرفتی راگیراوانی سلێمانی دەكات

پێش 2 هەفتە

نوسینگەی سلێمانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی كوردستان بەدواداچون بۆ گرفتی راگیراوانی سلێمانی دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، تیمی نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی بە سەرۆكایەتی سابر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نوسینگە بۆ بەدواداچون و ئاگاداربون لە بارودۆخی راگیراوان سەردانی دادوەر هیوا ئیسماعیل وەلی ئەندامی داواكاری گشتیان كرد لە گرتوخانەی بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی و لە نزیكەوە باسیان لە دیارترین گرفت و كێشەكانی راگیراوان كرد لە روی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ و گرفتە یاساییەكانیان و گرنگیپێدان بە مافەكانی تۆمەتباران و راگیراوان.
راشگەیەنراوە كە لەو سەردانەكەدا چەند خاڵێك بۆ ئەنجامدانی بەدواداچونی پێویست بەدی كران و لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بەپێی تایبەتمەندی كاری پێویستیان لەسەر دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group