وەزارەتی ژینگەی عیراق: بەمزوانە دەستپێشخەری بە درەختكردن رادەگەیەنین

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزارەتی ژینگەی عیراق رایگەیاند، بەمزوانە دەستدەكەن بە دەستپێشخەریەكی نوێ بۆ دووهێندەكردنی درەخت لە وڵاتدا.
جاسم فەلاحی بریكاری وەزارەتی ژینگە بۆ كاروباری هونەری رایگەیاندوە، یەكێك لە دەستپێشخەرییە گرنگەكانی كە لە كۆنگرەی بەسرە بۆ گۆڕانكاری كەشوهەوا بڕیاری لێدرا رواندنی 5 ملیۆن درەخت و داری خورما بو كە پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران رایگەیاند.
وتیشی: وەزارەتەكەیان بەمنزیكانە دەستپێشخەریەكی نوێ دەكات بۆ دووهێندەكردنی درەخت، چونكە لایەنی ژینگەو گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواو وزەی نوێ یەكێكە لە گرنگترین لایەنەكانی پرۆگرامی حكومەتی عیراق، یەكەمجاریشە وەزارەتی ژینگە دەستپێشخەری بە درەختكردن رادەگەیەنێت، چونكە دارەكان یەكێكن لەئامڕازەكانی بەرەنگاربونەوەو كاریگەریی لەسەر گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group