كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی كەرتی پەیوەندییەكانن لە عێراق

پێش 2 هەفتە
عێراق - سلێمانی، نیسانی 2024 
 ئاسیاسێڵ بە شانازییەوە نوێكردنەوەی شەراكەتی ستراتیژیی خۆی لەگەڵ گەورە كۆمپانیای پەیوەندییەكان لە جیهان "هواوی" ڕاگەیاند لە ڕێی واژۆكردنی دوو ڕێكەوتننامەی زۆر گرنگەوە كە ئامانج لێیان نوێكردنەوە ومۆدێرنیزەكردنی ژێرخانی تۆڕ و بەرزكردنەوەی ئاستی پرۆسەكانی كاركردنە، لەگەڵ هێنانەناوە و سوودوەرگرتن لە سەرچاوەكانی ژیریی دەستكرد 'AI' لە پێناو پێشخستنی كەرتی پەیوەندییەكان لە عێراقدا و بەهێزكردنی ئاستی كواڵیتی و داهێنان لەو بوارە گرنگەدا، وەكو ئامادەكاریی و خۆسازدان بۆ ئەو پێشكەوتنانەی لە بواری پەیوەندییەكاندا بەڕێوەن.
ڕێكەوتننامەی یەكەم جەخت لەسەر بەرزترین ئاستی كواڵیتی دەكاتەوە لە كاركردن و بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد 'AI' وفێركردنی ئامێر لەگەڵ ئینتەرنێتی شتەكان 'IoT' لە پێناو بەهێزكردنی ئەدای تۆڕ لە هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی ئاسیاسێڵ پێشكەشیان دەكات. فۆكەسی ئەم هەوڵە لەسەر واڵاكردنی ئاسۆی نوێیە بەڕووی بەرزكردنەوەی ئاستی متمانەپێكراوێتی لە داهاتوودا بە جۆرێك خێراترین ئینتەرنێت و پێشكەوتووترین تۆڕ بۆ بەشداربووان لە سەرتاسەری وڵاتدا مسۆگەر بكات. بە سوودوەرگرتن لە تەكنەلۆژیا پێشكەوتووەكان، ئاسیاسێڵ و هواوی بەردەوام پابەندن بە باشتركردنی ئەزموونی بەكارهێنەر ودابینكردنی پێویستییەكانی بازاڕەكانی عیراق كە بەردەوام لە گۆڕاندان.  
وەكو هەوڵێكی بەردەوام بۆ باشتركردنی ئاستی كارایی و شەفافیەت، رێكەوتننامەی دووەم جەخت دەكاتەوە لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی سیستەمەكانی پارەدان لە ڕێی بەكارهێنانی تەكنیكەكانی بونیادی دیجیتاڵیی كراوە "ODA" كە ئاسیاسێڵ لە ڕێی ئەو تەكنیكانەوە هەوڵدەدات وردیی و توانای خۆگونجاندنی ڕێكارەكانی پارەدانی كۆمپانیا كاراتر بكات، و بژاردەی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ بەشداربووانی فەراهەم بكات بە جۆرێك كە لەگەڵ خواستی خۆیان بیگونجێنن لە ڕێی پێشكەشكردنی ئەم چارەسەرە پێشكەوتووانەوە. ئەم شەراكەتە تەنها ئیش لەسەر ئاسانكردن و سادەكردنەوەی پرۆسەكان ناكات، بەڵكو پابەندبوونی ئاسیاسێڵ بە شەفافیەتەوە دووپاتدەكاتەوە لەگەڵ فۆكەسی بەردەوامی بۆ سەر كڕیاران. 
لە ڕێی ئەم دەستپێشخەرییە داهێنەرانانەوە، ئاسیاسێڵ و هواوی پابەندبوونی خۆیان دەسەلمێنن بە بەهێزكردنی بازاڕەكانی عێراق و باشتركردنی ژیانی ملیۆنان بەشداربووی ئاسیاسێڵ لە ڕێی چارەسەرە پێشكەوتووەكانی بواری پەیوەندییەكانەوە. لەگەڵ گەشەكردنی شەراكەتی نێوانیان، هەردوو كۆمپانیا سوورن لەسەر بەدیهێنانی ئامانجی هاوبەشی خۆیان؛ كە ئەویش جڵەو ڕەهاكردنی تەواوەتییە بۆ ئەوپەڕی تواناكانی كەرتی پەیوەندییەكان لە عێراق. 

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ "كۆماندەكاتەوە"، دابینكەری سەرەكی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەكانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكانە لە عێراق ولە 1ـی كانونی دووەمی 2023 ــەوە ژمارەی بەشدرابووانی 17 ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئاسیاسێڵ وەكو یەكەم كۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەكەم كۆمپانیاشە كە تۆڕەكەی هەموو بەشەكانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەكانی 4G بە كوالیتییەكی بەرز لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دابیندەكات و تۆڕەكەشی زیاتر .0699٪ ـی دانیشتوانی عێراق دەگرێتەوە، ئەمەش وا دەكات كە تۆڕەكەی ببێتە فراوانترین تۆڕی مۆبایل لە عێراق لە نێو كۆمپانیاكانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەكات كە لە كانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینكەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە كە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین كوالیتی لە عێراق دابیندەكات. 

ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەكان، بەشی پەیوەندییە گشتییەكان:
[email protected] 
بۆ زانیاری زیاتر:
www.asiacell.com 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group