دادگای فیدراڵی رونكردنەوەی نەدا لەسەر خەرجنەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

پێش 2 هەفتە

دادگای باڵای فیدراڵی رەتیكردەوە رونكردنەوە بدات لەسەر خەرجنەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، دادگای فیدراڵی رەتیكردەوە رونكردنەوە بدات لەسەر پێنەدانی سێ موچەكەی ساڵی 2023 بەوپێیەی لەدەسەڵاتی دادگاكەیاندا نیە.
بەگوێرەی نوسراوێك كە بەڕێوەبەری گشتی دادگای باڵای فیدراڵی وەڵامی نوسراوێكی سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی داواتەوە تیایدا هاتوە، پێتان رادەگەیەنین كە پسپۆڕییەكانی دادگاكە لە مادەی 93ی دەستوری عیراقدا هاتوەو بەپێی مادەی 4 لە یاسای دادگای فیدراڵی دەسەڵاتی نەداتەوە بە رونكردنەوە لەسەر هۆكارەكانی خەرجنەكردنی موچەی فەرمانبەران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group