نەوا
شەوی رابردو لە ناحیەی تاسڵوجەی خۆرئاوای سلێمانی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە دوو هاووڵاتی كوژران.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كران.
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس هەردوو هاووڵاتییەكە ئەفسەری پێشمەرگە و پاسەوانەكەی بون و بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە لە ئەنجامی دەمە بۆڵەی نێوان دوو لایەن بە گوللـە كوژراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، هێزەكانی پۆلیس دەستیانگرتوە بەسەر سێ ئۆتۆمبێل و سێ كڵاشینكۆف و دوو دەمانچەدا.